کوردی العربیة English

دەربارە

  • دەربارەی ئیتوال سیتی
  • دەربارەی فڕۆکەخانە

دەربارەی ئیتوال سیت


كوَمپانیای ئیتوال سیتی بوَ بازرگانی گشتی و ڕیكڵام و بازاڕگێڕی لە كانونی دووەمی ساڵی 2009 دامەزرا; ئامانجی سەرەكیی كوَمپانیا دابینكردنی باشترین جوَرایەتییە لەو خزمەتگوزارییانەی كەهەمانە بوَ كڕیارەكانمان لە كەمترین كاتدا. لە بواری (ڕیكلام و بازاڕگێڕیدا) پسپوَڕیمان لەبواری (پروَژەی ڕیكلامی ستانداردی دەرەكی) دا هەیەو یەكەم پروَژەی ڕیكلامی ستانداردی جیهانیشمان لە (فڕوَكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی)دا لە ئەیلولی ساڵی 2009 بە بودجەیەكی گەورە ئەنجامدا. پروَژەكەمان لە ماوەی 70 ڕوَژدا بە ئەنجام گەیاند كە پێكدێت لە(5) بیڵبوَردی ستانداردی گەورەو و (40) تابلوَی ڕیكلامی بچووك. پاش تەواوكردنی پرۆژەكەمان لە كانونی دووەمی ساڵی 2010 دا دەستمانكرد بە بەكرێدانی تابلوَكانمان بە كوَمپانیا گەورەكان وەك (ئاسیا سێل، ئەتڵەس جێتی توركی ،ئەزمەر ئێر، گروپی كوَمپانیاكانی تەها، گروپی كوَمپانیاكانی ئەلسەرد بەشی كوَنكا و ....هتد. هەروەها ئێمە تایبەتمەندیمان لە چەن جوَرێكی دیكەی ڕیكلامدا هەیە وەك (دروستكردنی ڕیكلامی ڤیدیوَیی، 3D، سیناریوَ بوَ ڕیكلامی ڤیدیوَیی و ڕادیوَ ، هەروەها دروستكردنی بیلبۆردی ناوخوَیی بوَ ڕێگای دەرەكی و بیلبوَردی سەر باڵەخانەكان) . لە بواری (بازرگانیی گشتی)دا پسپوَڕیمان لە دوو جوَری بازرگانیدا هەیە لەئێستادا، ئەوانیش بازرگانی ئوتوَمبێل و بازرگانی كورسی باخچەكان و شوێنە گشتییەكان ، وەئێستا سەرقاڵی زیادكردنی بوارێكی تری بازرگانین كەبریتیە لە بازرگانی (لاپ تۆپ). لەبواری بازرگانی ئۆتۆمبێلدا،كار لەسەر بازرگانی ئۆتۆمبێلی (یابانی ، كۆری و چینی ) دەكەین بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری وەك (كیا 2700 و 4000 و پیك اب 1تەن لەجۆری نیسان، ناڤارا، تۆیۆتا ، دێر...هتد) ، لەم بوارەدا مانگانە نزیكەی (20) ئوَتومبێك دەفروَشین. هەروەها لەبواری بازرگانی كورسی و پێداویستی جوانكاریی باخچەكاندا كاردەكەین،ئێستا 7 جۆر كورسیمان هەیە لەمۆدێلی 2010 كەباشترین و تۆكمەترین جۆری كورسی توركین. وە لە ئێستادا كار لەسەر جوَری سێیەمی بواری بازرگانی دەكەین كە ئەویش بواری (لاپ توَپ)ە. كاوە ئەنوەر قادر خاوەنی كۆمپانیا

دەربارەی فڕۆکەخانە


No

سەرەتا
دەربارە
خزمەتگوزاریەکان
ریکلامی ناوخۆیی
نەخشەکان
گەلەری وێنە
بەشداربووەکان
پەیوەندی

پەیوەندی

عێراق، سلێمانی - بەختیاری بەرامبەر سەنتەری گەنجان مۆبایل: 00964-0-770-158-5842 00964-0-770-143-8770 ئیمەیل:[email protected]

خزمەتگوزاریەکان

Etoile City copyright 2010 - All Rights Reserved Etoile City ... More Than Profit

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure